"ره‌ئیسی ده‌ستی به خوێن سووره"
بۆچی ئه‌مریكا هاوكاری ئێرانی نه‌كرد له دۆزینه‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كه؟
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشكرای كرد، ئێران دوای کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەکەی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی، کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆمار و یاوه‌رانی، داوای هاوکاری له واشنتن کردووە، به‌ڵام بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بخه‌نه‌ڕوو، هاوكات جۆن كێربی، وته‌بێژ به ناوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا ده‌ڵێت، ره‌ئیسی ده‌ستی به خوێن سووره.
ئاژانس فرانس پرێس لە زاری ماتیۆ میلەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە رایگەیاند، “ناچمە ناو وردەکارییەکان، بەڵام حکومەتی ئێران داوای هاوکاریی لێکردووین”، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمریکا بە هۆکاری لۆجستییه‌وه نەیتوانیوە ئەو کارە بکات.
له لایه‌كی دیكه‌وه جۆن کێربی، وتەبێژی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا شه‌وی رابردوو رایگەیاند، ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران کە بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکەوە گیانی لەدەستداوە، “ده‌ستی به خوێن سوور بوو”.
كێربی ده‌ڵێت سەرەڕای ئەوەی واشنتۆن سەرەخۆشی خۆی پێشکەشی ئێران کرد، به‌ڵام ره‌ئیسی ده‌ستی به خوێن سووره و به شێوه‌یه‌كی “ترسناك” لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ له ئێران بەرپرسیارە.
بەڵام کیربی وتیشی: “وەک لە هەر بارودۆخێکی دیكه‌دا، بە دڵنیاییەوە ئێمە بە گشتی به‌داخه‌وه‌ین بە لەدەستدانی ژیانی كه‌سه‌كان و بەپێی پێویست پرسە و سەرەخۆشی فەرمی خۆمان پێشکەش دەکەین.
یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو له سنووری تەبرێز هێلیکۆپەرێک کە سەرۆک کۆماری ئێران و وەزیری دەرەوە و پارێزگاری تەبرێز و چەند کەسێکی دیکەی تێدا بوو، بە رووداوێک کەوتە خوارەوە و سه‌رله‌به‌یانیی دوێنێ دووشه‌ممه‌ش میدیا فەرمییەکانی ئێران رایانگه‌یاند سەرجەمیان گیانیان لەدەستداوە.