هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق. فۆتۆ: ئاژانسەکان
بایدن بڕیاری دا
باری نائاسایی له عێراق بۆ ساڵێكی دیكهش بهردهوام دهبێت
ئهرسهلان عهبدوڵا
سهرۆكی ئهمریكا جۆ بایدن لە نامەیەكدا كە ئاراستەی كۆنگرێسی ئەمریكای كردووە و كۆشكی سپی بڵاوی كردووەتەوە، باری نائاسایی عێراق بۆ ساڵێكی دیكه درێژ دەکاتەوە
بایدن له نامهكهیدا، كه دوێنێ ئاراستهی كۆنگرێسی كردووه، ئاماژه بهوه دهكات، بەربەستەكانی بەردەم ئاوەدانكردنەوەی عێراق و گەڕاندنەوە و پاراستنی ئارامی، ئاسایش، پەرەپێدانی دامەزراوە سیاسی و ئیداری و ئابوورییەكانی عێراق، هێشتا هەڕەشە پێكدەهێنن بۆ ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی عێراق و بۆ ئەمەریكاش بەهەمان شێوە، بۆیە باری نائاسایی نیشتمانی بۆ سەقامگیری عێراق لە دوای 22.5.2024 بۆ ماوەی ساڵێكی دیكهش بەردەوام دەبێت.
بڕیاری ژمارە 13303ی تایبەت بە عێراق، كە لە ساڵی 2003 لەلایەن جۆرج بوشی كوڕەوە دەرچووە، رێگه بهوه دهدات سەرۆكی ئەمەریكا فەرمان بدات بەرژەوەندییە باڵاكانی ئەمەریكا، كە به عێراقهوه پهیوهندیدارن، بپارێزێت.
ههروهها دەسەڵاتی ئەوەش بە سەرۆكی ئهمریكا دەدات، چەند دەسەڵاتێكی خۆی بەكار بهێنێت بۆ پاراستنی ئاسایشی عێراق بە مەبەستی پاراستنی بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا لە عێراق.