وێنەى ئاڵاى عێراق لەلایەن تیمى گرافیکى 964ـەوە دەستکارى کراوە
سبەی سێشەممە
حکومەتی عێراق ماتەمینی گشتی راگەیاند
964+
ژووری هەواڵ
وەک هاوخەمییەک بۆ رووداوى گیان لەدەستدانى سەرۆک کۆمار و وەزیرى دەرەوەى ئێران، حکومەتى عێراق بڕیاریدا سبەینێ سێشەممە لە سەرتاسەرى وڵاتدا ماتەمینى گشتیی رابگەیەنێت.
باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق لە پەیامێکدا رایگەیاند، لەم کاتە سەختەدا لەگەڵ سەرکردایەتی ئێران دەوەستن و هاوسۆزن و خەمبارن بەهۆی رووداوی گیانلەدەستدانی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران و وەزیری دەرەوە و شاندی یاوەریان.
وتەبێژی حکومەتی عێراق دەشڵێت، بەبۆنەی ئەم رووداوە “پڕ ئازارەوە” ماتەمینی گشتی لە سەرتاسەری عێراق رادەگەیەنن بۆ سبەی رۆژی سێشەممە.
“لە خودای مەزن داواکارین سەبر و دڵنەوایی بهێنێت بۆ کەسوکاری قوربانیان و گەلی ئێران و سەرکردایەتییان”، باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق وای وت.
لەدوای کەوتنە خوارەوەی کۆپتەرەکەیان لە ئازەربایجانی رۆژهەڵات، لە رۆژی یەکشەممە 19.20.2024 هەریەک لە ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆمار و ئایەتوڵا ئەلهاشم ئیمام جومعەی تەبرێز و حسێن ئەمیر عەبوڵاهیان وەزیری دەرەوە و پارێزگاری ئازەربایجانی رۆژئاوا و هاوڕیکانیان گیانیان لەدەستدا.