بە فەرمانی رابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران

بە فەرمی جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار راسپێردرا بۆ بەڕێوەبردنی دەوڵەت

964+

توانا نەقی

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە میدیا فەرمیەکانی ئێران بڵاویان کردەوە، لە کۆبوونەوەیەکدا و بە فەرمانی رابەری باڵای کۆماری ئسلامی ئێران محەمەد موخبیر وەک سەرۆککۆماری کاتی ئێران دەستنیشان کرا.

محەمەد موخبیر دوای دەستنیشانکردنی وەک سەرۆککۆمار، رایگەیاند، هەموو گەلی ئێران و ئایەتوڵا خامنەیی رابەری باڵا دڵنیا دەکاتەوە سەرۆککۆماری خەڵک دەبێت و خزمەتکار دەبێت.

دەشلێت، ئەو خزمەتەی سەرۆک رەئیسی کردوویەتی ناوەستین و لەسەر رێگەکەی بەردەوام دەبن.

کۆبوونەوەکە بە بەشداری سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری و جێگری یەکەمی سەرۆککۆمار بە ڕێوەچوو.

راسپارادنەکە بە پێی مادەی 131ـی دەستووری ئێران بۆ ماوەی دوو مانگ دەبێت و دەبێت پێش کۆتایی هاتنی ئەو وادەیە سەرۆککۆمار هەڵبژێردرێت خۆ ئەگەر هەڵنەبژێردرا ئەوا رابەری گشتی دەسەڵاتی خۆی بەکار دەهێنێت و خۆی کەسێک بۆ سەرۆککۆمار دەستنیشان دەکات.

دوای کەوتنە خوارەوەی کۆپتەرەکەیان هەرەیەک لە ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆمار و ئایەتوڵا ئەلهاشم ئیمام جومعەی تەبرێز و حسێن ئەمیر عەبوڵاهیان وەزیری دەرەوە و پارێزگاری ئازەربایجانی رۆژئاوا و هاوڕیکانیان گیانیان لەدەستدا.

جێگرەوە کاتیەکەی رەئیسی کێ دەبێت؟

جێگرەوە کاتیەکەی رەئیسی کێ دەبێت؟