هەژار زەهاوی

“من هونەرمەندێکی جیهانیم”

+964

دیلان محەمەد-  سلێمانی

موزیکژەنی کوردستان هەژار زەهاوی، بەمزووانە ماڵی موزیک لەناو قەڵای هەولێر دەکاتەوە و دەشڵێت، کوالێتی گرنگە بۆ کارەکانم و من هونەرمەندێکی جیهانیم.

،ساڵی 2024 وەرزی ئینتەرناشناڵە و هەژار زەهاویش چەند پرۆژەیەکی گەورەی بەدەستەوەیە لە نێوان کوردی فەرەنسی، ئیتالی و هیندی، لە لێدوانێکی تایبەتیشدا بۆ 964 وتی، “کوالێتی لە هەموو ژانەرێک گرنگە، بەڵام ناکرێت بەراوردی کورستان نەکەم بە وڵاتانی دیکە، من جیهانیم و کاری هاوبەشم لەگەڵ کولتوور و هونەری زیاتر لە 50 وڵاتی تر هەیە”

هەژار زەهاوی پلانی هەیە لەناو قەڵای هەولێر ماڵی موزیک بکاتەوە، کە دەبێتە سەرچاوەیەک بۆ فێربوونی موزیک و وتنەوەی وانەی دەفژەنین بە تایبەت.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح