964 ورده‌كارییه‌كانى ئاشكرا ده‌كات
کۆمپانیای دروستکردنی ئۆتۆمبێل لە كوێ و چۆن دێته هەرێم
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانى
وه‌زیری بازرگانى هه‌رێم ئاشكراى ده‌كات، ئه‌و كۆمپانیایه‌ى له‌گه‌ڵى دانیشتوون به‌نیازه بێته هه‌رێم و لێره كارى وه‌به‌رهێنان بۆ دروستكردنى ئۆتۆمبێل بكات.
كه‌مال موسلیم، وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌رێم به 964ـى راگه‌یاند، كۆمپانیاكه له ئه‌ڵمانیاوه ده‌هێندرێته هه‌رێمی كوردستان.
وتیشی “لە ئایندەیەکی نزیکدا لقێک له هه‌رێم ده‌كه‌نه‌وه و مه‌به‌ستیشیانه وه‌به‌رهێنه‌رێكی كورد له پڕۆژه‌كه‌یان به‌شدار بێت”.
كارى كۆمپانیاكه بەستنی پارچەکانی ئۆتۆمبێل ده‌بێت لە هەرێمی کوردستان.
داوایان له کۆمپانیا ئەڵمانییەکە كردووه داواكاری خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن هاوكاریان بكه‌ن و ئاسانکاریان بۆ بکرێت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن