تیمەکانی تەندروستی لە نزیک شوێنی رووداوی کەوتنی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆکی ئێران. فۆتۆ: میدیای ئێران
دۆزرایەوە؟
هه‌واڵی دژ به یه‌ك سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی ره‌ئیسی بڵاوده‌كرێته‌وه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، له ته‌له‌ڤزیۆنی ئێرانه‌وه وه‌ریانگرتووه، تیمه‌كانی گه‌ڕان هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئێرانیان به تێكشكاوی دۆزیوه‌ته‌وه، به‌ڵام چاره‌نووسی سه‌رۆك و شاندی یاوه‌ری ئاشكرا نه‌كردووه.
به‌ڵام مانگی سووری ئێرانی ئه‌م هه‌واڵه‌ی رۆیته‌رز ره‌تده‌كاته‌وه.
هاوكات كه‌ناڵی جه‌زیره ده‌ڵێت، تیمه‌كانی گه‌ڕان و دۆزینه‌وه، پێشبڕكێی كات ده‌كه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئێران.
ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیمی ئێران و ئاژانسی ئێرنای فەرمیی حکومەتیش به هه‌مان شێوه هه‌واڵه‌كه‌یان ره‌تكرده‌وه و به “ناڕاست” وه‌سفیان كرد.