دانیشتنەکە هەڵگیرا
لە ناو هۆڵی پەرلەمانی عێراق شەڕ دروستبوو
964+
توانا نەقی
بەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی ئەندامان لەناو هۆڵی پەرلەمان لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان دانێشتنەکە هەڵگیرا.
بەهۆی ئەو گرژی و ئاڵۆزیەوە کە دروستبوو چەند پەرلەمانتارێکیش بریندار بوون.
دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان گەڕی دوومی تەواو بوو دوای ئەوەی ویسترا گەڕی سێیەم ئەنجام بدرێت شەڕ دروست بوو دانێشتنەکە هەڵگیرا.
لە جیاکردنەوەی دەنگەکانی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکە سالم عیساوی توانی 158 دەنگ بەدەست بهێنێت و مەحمود مەشهەدانی 137 دەنگ.
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان و چەند مادەیەکی دیکەوە دانیشتنی خۆی بە بەشداری 311 ئەندام ئەنجامدا.