مادەی هۆشبەر بووەتە مەترسییەكی گەورە لەسەر خەڵكی عێراق و كوردستان
بۆ رێگرییە لە مادەی هۆشبەر
تووتنی نێرگەلەی کافێکان دەبرێتە تاقیگە
964+
پێشەوا محەمەد
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان سەردانی کافتریاکان دەکات و تووتنەکانیان دەباتە تاقیگە، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، بۆ رێگرییە لە بڵاوبوونەوەی مادەی هۆشبەر.
جگە لەوە پشکنینی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر بۆ ئەو کارمەندانەش دەکەن، کە لە کافتریاکە کاردەکەن.
“ئێمە پشکنین بۆ تێکەڵەی تووتنی نێرگەلەی کافتریا و خواردنگەکان دەکەین تاوەکو دڵنیابینەوە کافتریا و خواردنگەکان نابن بە ناوەندێک بۆ بڵاوکردنەوەی مادەی هۆشبەر”، ئەوە قسەی ئەرکان عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی هەرێمە بۆ 964.
دەشڵێت، “بەڵێننامە بە خاوەن کافتریاکان پڕدەکەینەوە کە پابەند بن و رێگر بن لە بڵاوبوونەوەی مادەی هۆشبەر لە شوێنەکانیان، چونکە بە پێچەوانەوە سزای تووندی هەر شوێنێک دەدەین ببێتە ناوەندێک بۆ بڵاوبوونەوەی مادە هۆشبەرەکان”.
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتییەکە، لە چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا لە هەرێمی کوردستان، 580 کەس دەستگیر کراون، کە 328ـیان کڕین و فرۆشتنیان بە مادە هۆشبەرەکانەوە کردووە.