لە سلێمانی

کەرەستەی بیناسازی لە کۆڵان دابنێیت سزا دەدرێیت

964+

پێشەوا محەمەد

لەمەودوا شارەوانیی سلێمانی سزای ئەو کەسانە دەدات، کە خانوو یان دوکان و باڵەخانە دەکەن و کەرەستە لە کۆڵان و شۆستەکان دادەنێن.

هەڵمەتەکە بۆ رێگریکردنە لە گرتنی رێگای هاوڵاتیان لە هەرشوێنێک بێت.

“پیویستە کەرەستە و پاشماوەی بیناسازی کۆبکرێتەوە و دواتر لە شوێنی تایبەت فڕێبدرێت، کە شارەوانی بۆیان دەستنیشان دەکات”، ئەوە قسەی زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانیی سلێمانییە بۆ 964.

وتیشی، “سەرەتا ئاگادار دەکرێنەوە و لیژنەش بە بەردەوامی دەگەڕێت، یاخود لە رێگەی سکاڵای هاوڵاتیانەوە بەدواداچوون دەکەن و لە 50 تا 100 هەزار دینار سزا دەدرێن”.

پێشتر شارەوانییەکە ئەو کارەی بەرامبەر بە دوکاندارانی ناوبازاڕی سلێمانی ئەنجام داوە و ئەوانەی پاشماوەکانیان دەخستە سەر شەقامەکان سزای دان.

“بوونی ئەو پاشماوانە لە کۆڵان و سەر شۆستە و شەقامەکان سیمایەکی ناشارستانییان هەیە و پێویستە رێگری لەو دیاردەیە بکرێت”، ئەوەش قسەی زەردەشت رەفیقە.

بەشی زیادەڕۆیی شارەوانیی سلێمانی بوو بە خاوەن بینای خۆ...

بەشی زیادەڕۆیی شارەوانیی سلێمانی بوو بە خاوەن بینای خۆی