فۆدین. فۆتۆ: X
چی کردووە؟
فۆدین باشترین یاریزانی ئه‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
فێل فۆدین یاریزانی مانچێسته‌ر سیتی، به باشترین یاریزانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی ئینگلیزی ده‌ستنیشان كرا.
ده‌سته‌ی پرێمه‌رلیگی ئینگلیزی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه له تۆڕی ئێكس بڵاویان كرده‌وه، فێل فۆدینی ئینگلیزی و یاریزانی مان سیتی، باشترین یاریزانی ئه‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگه.
فۆدین ئه‌م وه‌رزه ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كردووه و 17 گۆڵی كردووه، هه‌روه‌ها 8 ئه‌سیستیشی هه‌یه.
فۆدین یارمه‌تی یانه‌كه‌ی داوه ركابه‌ریی له‌سه‌ر نازناوی ئه‌م وه‌رزه بكات، كه خه‌ریكه بۆ جاری چواره‌می له‌سه‌ریه‌ك ده‌بێته پاڵه‌وانی خوله‌كه.
سبه‌ی له دواگه‌رٍی خولی ئینگلیزیی ئه‌م وه‌رزه‌دا، ئه‌گه‌ر مانچێسته‌ر سیتی له وێستهام بباته‌وه، ده‌بێته پاڵه‌وان و نازناوه‌كه ده‌باته‌وه.