سبه‌ی ماجید موهه‌ندیس و ئه‌حلام گه‌رمی ده‌كه‌ن
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
سبه‌ی ئاهه‌نگ و یاری كۆتایی جامی كه‌نداوی 25 به‌ڕێوه‌ده‌چێت، زانیاریی ئه‌وه‌ش بڵاوكراوه‌ته‌وه هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند ماجید موهه‌ندیس و ئه‌حلام به‌شداریی ئاهه‌نگه‌كه ده‌كه‌ن.
ئه‌حمه‌د موسه‌وی سه‌رۆكی لیژنه‌ی راگه‌یاندنی پاڵه‌وانیه‌تیی جامی كه‌نداوی 25 له به‌سڕه، به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه، ئاهه‌نگێكی ناوازه بۆ یاری كۆتایی جامی كه‌نداو دێته پێشكه‌ش كردن، سه‌رنجی زۆرتریش له‌سه‌ر رێوڕه‌سمی پێشكه‌شكردنی جامی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه ده‌كرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، شانۆیه‌كیان بۆ رێوڕه‌سمی كۆتایی ئاماده كردووه، كه پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانی كه‌نداو پێشتر به‌خۆیانه‌وه نه‌بینیوه.
موسه‌وی ده‌ڵێت، “رێوڕه‌سمی كۆتایی شایسته به پاڵه‌وان ده‌بێت”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، ئاهه‌نگێكی خێرا و ساده پێش ده‌ستپێكردنی یاری كۆتایی ده‌كرێت، به‌ڵام ناوی هونه‌رمه‌نده به‌شداره‌كانی ئاشكرا نه‌كردووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له ناو هانده‌رانی وه‌رزشی له شاری به‌سڕه، هه‌واڵی ئه‌وه دزه‌ی كردووه، هه‌ریه‌كه له گۆرانبێژی عێراق ماجید موهه‌ندیس و گۆرانیبێژی ئیماراتی ئه‌حلام به‌شداری ئاهه‌نگه‌كه ده‌كه‌ن.
سبه‌ی پێنجشه‌ممه 19ـی كانوونی دووه‌م، یاری كۆتایی جامی كه‌نداوی 25 له یاریگه‌ی جه‌زع ئه‌لنه‌خله له به‌سڕه له نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و عومان دێته ئه‌نجامدان.