تەرمی باوکەکە دۆزرایەوە
كوڕ و باوكێك له رووبارێكی چۆمان به‌ئاودا چوون
964+
ژوورى هه‌واڵ
كه‌مێك پێش ئێستا كوڕ و باوكێك له رووبارێكی سنوورى قه‌زاى چۆمان به ئاودا چوون و چاره‌نووسیان نادیاره ..
شوێنى به‌ئاوداچوونه‌كه، رووبارێكه كه‌وتووه‌ته سنوورى شارۆچكه‌ى گه‌ڵاڵه.
كاتژمێر 3:02 ده‌قیقه:
ئه‌حمه‌د بارزان عه‌لیكۆ قایمقامى قه‌زاى چۆمان به 964ـى راگه‌یاند، ته‌رمى باوكه‌كه دۆزراوه‌ته‌وه به‌ڵام كوڕه‌كه‌ى نادیاره.
وتیشی “ئه‌م كوڕ و باوكه خەڵكی شارى هه‌ولێرن و به‌مه‌به‌ستى گه‌شتكردن سه‌ردانى سنوورى چۆمانیان كردبوو”.
به‌قسه‌ى قایمقامى چۆمان، یه‌كه‌مجار كوڕه‌كه كه‌وتووه‌ته ناو رووبار و باوكیشی به‌مه‌به‌ستى ده‌ربازكردنى خۆى فڕداوه‌ته ناو رووباره‌كه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى 964 باوكه‌كه ناوى سۆرانه و كوڕه‌كه‌شی ناوى ئه‌یهانه، دانیشتووى گەرەکی نەورۆزن له شارۆچكه‌ى بەحرکەى سه‌ر به هه‌ولێر.