هاتوچۆ: جووتسایدی عەدالە ١٢٠ رۆژ دادەخرێت
بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەی، جووتسایدی کۆنی عەدالە بۆ ماوەی ١٢٠ رۆژ دادەخرێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، لە راگەیەنراوێکدا ئاگاداری شوفێرانی هەولێر دەکاتەوە کە جووتسایدی عەدالەی کۆن لە سبەی بەیانی، سێشەممە ٢٥ـی تشرینی یەکەم، بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەی بۆ ماوەی ١٢٠ رۆژ دادەخرێت.
“شوفێران دەتوانن سوود لە جووتسایدی نوێی عەدالە ببینن”
هاتوچۆی هەولێر، داوا لەو شوفێرانە دەکات کە لەم ماوەیەدا ئیشیان دەکەوێتە ئەو رێگایە، دەتوانن سوود لە جووتسایدی نوێی عەدالە ببینن.
گەڕەکی راستی (عەدالە) کە لەهەولێر زیاتر ناوە عەرەبییەکەی بەکار دێت و ناسراوترە، نێوانی رێگای کەرکوک و رێگای مەخمور لەسەر شەقامی ١٠٠ مەتر دەگرێتەوە، تا پشت پەیمانگەی تەکنیکی هەولێر لەسەر رێگای کەرکوک.