20 کەس لەخۆدەگرێت

لە سلێمانی نەخۆشخانەیەک بۆ داڵدەدانی ئافرەتانی بەخشراو کرایەوە

964+

ژووری هەواڵ

لە سلێمانی یەکەمین نەخۆشخانەیەکی دەروونی بۆ داڵدەدانی ئافرەتانی بەخشراوی بێلانە کرایەوە، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیش دەڵێت، لە هەولێر و دهۆکیش لەو نەخۆشخانەیە دەکەنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16.5.2024، نەخۆشخانەی دەروونی (چرا) بۆ ئافرەتانی بەخشراوی بێلانە لە سلێمانی کرایەوە و هەردوو بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و تەندروستی ئەرکی سەرپەرشتی کردن و چاودێری کردنی نەخۆشخانەکە لەئەستۆ دەگرن.

هێمن محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، لەلای ئەوانەوە 10 کارمەند کە توێژەری دەروونی و چاودێر و کارگوزارن، بەشیوەی گرێبەست دامەزرێندراون بۆ نەخۆشخانەکە.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌ و گه‌شه‌پێدانی‌ کۆمەڵایەتی سلێمانی رایگەیاند، نەخۆشخانەکە توانای گرتنەخۆی 20 حاڵەتی هەیە و تایبەتە بۆ ئەو ئافرەتانەی کە لەئێستادا بێلانەن و نەخۆشی دەروونی درێژخایەنیان هەیە و لە شەقام و کۆڵانەکاندان و پێویستیان بە جێگا مانەوە و وەرگرتنی چارەسەری دەروونی هەیە.

بینای نەخۆشخانەکە لەلایەن خێرخوازانەوە دابینکراوە و لەسەر بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 95 ملیۆن دینار تەرخان کراوە بۆ نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی پێداویستییەکانی.

ماڵی ئارام جێگای 40 بەخشراو دەبێت

ماڵی ئارام جێگای 40 بەخشراو دەبێت