سورێژە بە خێراترین شێوە بڵاودەبێتەوە

هەڵگری نەخۆشیەکە لە 10 کەس 9 کەس تووش دەکات

964+

تونا نەقی

نەخۆشی سورێژەی بە خێراترین شێواز دەگوازرێتەوە ئەگەر هاتوو کوتان بۆ کەسەکان نەکرابێت.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم بڵاویکردەوە، نەخۆشی سورێژە هێندە خێرا دەگوازرێتەوە ئەگەر کەسێک تووشی بوو، لە 10 کەسی دەورووبەری 9 کەسیان تووشی دەبن ئەگەر کوتانیان بۆ نەکرابێت.

سورێژە ڤایرۆسێکە کە زۆر ئاسان دەگوازرێتەوە و لە ئاستی جیهانیدا یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی مردنی منداڵان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە رێگەی دڵۆپەی پژمین یان کۆکەی کەسی توشبوو بۆ کەسێکی تر دەگوازرێتەوە.

نیشانە سەرەتاییەکان بەزۆری 10-12 رۆژ دوای تووشبوون دەردەکەون و بریتین لە تایەکی بەرز، ئاوی لووت، سوربوونی چاو و پەڵەی سپی بچووک لە ناوەوەی دەم، دوای چەند رۆژێک پەڵەی سوور لەسەر دەموچاو و مل دروست دەبێت و وردە وردە بەرەو خوارەوەی جەستە بڵاودەبێتەوە.

وەزارەتی تەندروستی رێنمایی دایکان و باوکاندا دەکات بۆ پاراستنی منداڵەکانیان دڵنیابن کە کوتانەکانیان بە رێکی وەردەگرن.

لە رۆژی 16.4.2024، لە هەرێمى کوردستان بە بەشدارى سێ هەزار و 280 کارمەندى تەندروستى کە لە هەزار و 94 تیم پێکهاتوون، هەڵمەتی نیشتمانی کوتان دژی نەخۆشی سورێژە دەستیپێکرد و لە ماوەى 10 بەردەوام بوو.

لە عێراق 27 هەزار حاڵەتى توشبوون بە نەخۆشى سورێژە تۆمار ...

لە عێراق 27 هەزار حاڵەتى توشبوون بە نەخۆشى سورێژە تۆمار کراوە