سزای لەسەرە

لەمەودا مامۆستایانیش نابێت مۆبایل بەکاربێنن

964+
میدیا گۆران

ئیتر لەکاتی تاقیکردنەوە چاودێران و سەپەرشتیاران نابێت مۆبایل بەکاربێنن تەنها بەڕیوەبەرەکان دەتوانن بە مەرجێک مۆبایلەکەی کامێرای نەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی پەروەردەی عێڕاق لە راگەندراوێکدا رایگەیاند، لەکاتی تاقیکردنەوەکان سەرپەرشتیاران و چاودێران و یاریدەدەرانیش ناتوانن مۆبایل ببەنە هۆڵی تاقیکردنەوەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە بەرلە تاقیکردنەوەکان بەڕێوەبەر مۆبایل لە هەموو کەسێک وەربگرێت، تەنها خۆی دەتوانێت مۆبایل بباتە ژوورەوە بە مەرجێک مۆبایلەکەی کامێرای نەبێت.

سەبارەت بەهۆکاری ئەم بڕیارەش دەلێت، ئەمە باشترین رێگایە تا رێگری لەبڵاوبوونەوەی وێنەی پرسیار و وەڵامەکانی تاقیکردنەوە بگیرێت و بڵاونەبێتەوە.

لە ئەگەری جێبەجێ نەکردنی ئەم بڕیارە، پلەی بەڕێوەبەر لە کەسەکە وەردەگیرێتەوە و مامۆستاکانیش تا ساڵێک هیچ پلە بەرزکردنەوەیەکیان بۆ ناکرێت.

وەزارەتی پەروەردە: باندێکی دزەپێکردنی پرسیاری تاقیکرد...

وەزارەتی پەروەردە: باندێکی دزەپێکردنی پرسیاری تاقیکردنەوەکان دەستگیرکران