زیدەڕۆییەکان لادەبرێن

چەند بازاڕێکی دیکەی هەولێر رێکخرانەوە

964+

بەهرە محەمەدئەمین

شارەوانی هەولێر بەردەوامە لە ئەنجامدانی هەڵمەتی رێکخستنەوەی بازاڕ و لابردنی زێدەڕۆییەکان، چەند بازاڕ و شەقامێکی دیکەشیان رێکخستەوە و لێپێچینەوەش لە سەرپێچیکاران دەکرێت.

لەڕێی تیمەکانی چوار شارەوانییەوە ئەمجارە بازاڕەکانی شیخەڵلا ، قەیسەری، بازاڕی سیروان، شەقامی باتا، بازاڕی هەڤالان، کۆگاکانی پشت فامیی مۆڵ و بازاڕی گەڕەکی نەورۆز رێکخرایەوە و زێدەڕۆییەکانیان لابران.

کارزان عەبدولهادی سەرۆکی شارەوانی هەولێر بە 964ی وت، هەڵمەتەکە تەنیا رێکخستنەوەی شەقام و شۆستەکانە نەک رێگری لە خەڵكی کاسبکا، واتە هیچ عەرەبانە و مێزێک لەم هەڵمەتە هەڵناگیرێت.

بەشێکی زۆری کاسبکاران لە هەولێر دوای داخستنی شوێنەکانیشیان کەل و پەلێکی زۆر لە دەرەوە و سەر شەقام و بەردەم شوێنی کارەکانیان بەجێدەهێڵن و تەنیا پەردەی پیدا دەدەن

سەرۆکی شارەوانی هەولێر دەڵێت، ” ئەم کەل و پەلە جێهێڵراوانە کە ئەوان پێی دەلێن زیدەڕۆیی هۆکارن بۆ تەشەنەسەندنی ئەو ئاگرانەی دەکەونەوە و گەیشتنی تیمەکانی بەرگری شارستانیش بەو ئاگرانە ئەستەم دەکەن.

“بڕیاری رێکخستنەوە بازاڕ و لابردنی زێدەڕۆیی تازە نییە بەڵام حاڵەتە زۆرەکانی ئاگر کەوتنەوە وایکردووە زیاترو چڕتر لە جاران بڕیارەکە جێبەجێ بکەن” قسەی سەرۆکی شارەوانی هەولێرە
964 دەزانێت، هەر بەڕێوەبەرایەتییەک لە سنوری خۆیدا هەڵمەتەکە جێبەجێ دەکات و سەرپێچیکارانیش بە یاسای ژمارە سێی ساڵی 2018 رێکاریان لەگەڵ دەگیرێتەبەر.

یاسای ژمارە سێی ساڵی 2018، بەسەر هەر کەسێکدا پیادە دەبێت کە گشت یان بەشێک لە شەقام و شۆستە و شوێنی گشتی بۆ بەرژەوەندی تایبەت بەکار بهێنێت.

شارەوانی هەولێر سەرجەم یوتێرنی شەقامەکان رێکدەخاتەوە

شارەوانی هەولێر سەرجەم یوتێرنی شەقامەکان رێکدەخاتەوە