ئه‌مشه‌و دێربی میلانۆ له ریاز ده‌كرێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
هه‌ردوو یانه‌كه‌ی شاری میلانۆی ئیتالیا، دێربی شاره‌كه‌یان ده‌گوازنه‌وه شاری ریازی پایته‌ختی سعوودیه و بۆ بردنه‌وه‌ی جامی سوپه‌ری وڵاته‌كه‌یان رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.
ئه‌مشه‌و “چوارشه‌ممه 18ـی كانوونی دووه‌م” هه‌ردوو یانه‌ی ئینته‌رمیلان و ئه‌ی سی میلان، له یاریی سوپه‌ری ئیتالیا، له ریازی پایته‌ختی سعوودیه به‌یه‌كده‌گه‌ن.
یارییه‌كه كاتژمێر 22:00 به كاتی كوردستان ده‌ستپێده‌كات و یاریگای شا فه‌هد، كه جێگه‌ی 70 هه‌زار هانده‌ر ده‌گرێت، میوانداریی یارییه‌كه ده‌كات.
ئه‌ی سی میلان پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی خولی ئیتالیایه و ئینته‌رمیلانیش پاڵه‌وانی جامه، یاری جامی سوپه‌ریش له نێوان پاڵه‌وانی هه‌ردوو نازناودا ده‌كرێت.
یاری نێوان ئه‌م دوو یانه‌یه، به دێربی میلانۆ ناسراوه، كه هه‌ردوو یانه له شاری میلانۆی ئیتالیان.
ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه یاری جامی سوپه‌ری ئیتالیا له سعوودیه بكرێت، پێشتر له 2018 و 2019 له سعوودیه كراوه، هه‌روه‌ها فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتالیا بۆ بره‌ودانی بازرگانی و ماركێتینگ، له ساڵانی رابردوو یارییه‌كه‌ی بۆ چین، قه‌ته‌ڕ، ئه‌مه‌ریكا و لیبیا گواستووه‌ته‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مشه‌و یارییه‌كی به‌هێز له نێوان هه‌ردوو یانه بێته ئه‌نجامدان.
یاریی جامی سوپه‌ری ئیتالیا له‌وه‌ته‌ی 1988ـه‌وه دێته ئه‌نجامدان، یانه‌ی یوڤێنتۆس زۆرترین جار به‌ده‌ستی هێناوه، كه 9 جاره، میلان 7 جار و ئینته‌رمیلانیش 6 جار بوونه‌ته پاڵه‌وان.