کۆڕبەندێک هەیە

پیشەوەران و خاوەن کۆمپانیاکان دەتوانن بچن بۆ بەریتانیا

وریا فەتاح

لە مانگى داهاتوودا دیدارێکى گرنگى بازرگانى لە نێوان کۆمپانیا و دامەزراوە ئابورییەکانى بەریتانیا و هەرێمى کوردستان ئەنجام دەدرێت، داواش دەکرێت هەر بازرگان و خاوەنکارێک دەیەوێت بەشدارى بکات، سەردانى ژوورى بازرگانى هەولێر بکات.

ژوورى بازرگانى هەولێر لە ئاگادارییەکدا بڵاوىکردەوە، رۆژى 18.7.2024، کۆڕبەندێکى بازرگانى لە نێوان کۆمپانیاو دامەزراوە ئابورییەکانى بەریتانیا و هەرێم ساز دەکرێت.

ژوورى بازرگانى داوا لە خاوەن کۆمپانیا و خاوەنکارانى ئەندامانى ژوورەکەى دەکات، ئەگەر دەیانەوێت بەشدارى کۆڕبەندەکە بکەن، سەردانى ژوورەکە بکەن و زانیارى پێویست وەربگرن.

دواین وادە بۆ پیشکەشکردنى داواکارییەکە، 30.5.2024ـە.

964 ویستى زانیارى زیاتر لە بارەى ئاگادارییەکەوە وەربگرێت، بۆ ئەم مەبەستە چەند جارێک پەیوەندى بە مەعروف هەرکى، جێگرى ژوورى بازرگانى هەولێرەوە کرد، بەڵام تەلەفونەکەى داخرا بوو.