کامیل حەمەئەمین
“وەرزش وەک نان و ئاو پێویستە”
+964
دیلان محەمەد – سلێمانی
هونەرمەند کامیل حەمەئەمین ئامادەکاری بۆ بەرهەمهێنانی کورتە فیلمێک دەکات و بۆ وەرزی نوێی گەردەلولیش بەشدارە.
کامیل حەمەئەمین، یەکێکە لە ئەکتەرە دیارەکانی بواری کۆمیدیا بەڵام لە رۆڵی جدی و تراژیدیاشدا نواندنی هەبووە، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، “بێگومان بۆ درامای گەردەلول ئامادەبم و بەشداری دەکەمەوە بەڵام نازانم رۆڵم پێشمەرگە دەبێت یان نا، لە جگە لەوەش بە نیازی بەرهەمهێنانی کورتە فیلمێکم”
کامیل حەمەئەمین جگە لە بواری هونەری، گرنگیەکی تایبەت بە بواری وەرزشی دەدات و دەشڵێت، وەرزش پێویستە وەک نان و ئاو بەتایبەت بۆ هونەرمەندان و ئەکتەران.
داڕشتنەوەی : پەری ساڵح