بەشێکی شەقامی نێوان بازیان - سلێمانی وێنە: 964
470 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە
رێگای سلێمانی – بازیان نۆژەن دەکرێتەوە
پێشەوا محەمەد
رێگای سلێمانی – بازیان نۆژەن دەکرێتەوە و قایمقامی بازیان دەڵێت، نۆژەنکردنەوەکە لە دەربەندی بازیان تا بازگەی تاسڵوجە دەگرێتەوە.
درێژیی ئەو بەشەی نۆژەن دەکرێتەوە 25 کیلۆمەترە و بڕی 470 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە.
“رێگاکە زۆر خراپ بووبوو و چاڵیی زۆری بۆ دروست بووبوو کە مەترسیی هاتوچۆی دروستکردبوو بەتایبەت لە شەواندا”، ئەوە قسەی ئیسماعیل ئەحمەد، قایمقامی سلێمانییە بۆ 964.
وتیشی، “ئەم زستانە زیاتر لە پێنج رووداوی هاتوچۆ بەهۆی خراپیی شەقامەکەوە لەو نێوانەدا روویداوە و زیاگی گیانی و مادیشی لێکەوتووەتەوە”.
پێشتر بە چەند قۆناغ چاڵییەکانی شەقامەکە پڕکراونەتەوە، بەڵام دووبارە دروستبوونەتەوە و ئەم قۆناغە بەشێکی قیرە دەکڕێندرێت و دواتر قیری نوێی لەسەر دەکرێتەوە.
قایمقامی بازیان وتیشی، “کارکردن لەسەری دەستپێدەکات و هەموو هەوڵەکان بۆ ئەوەن بە زووترین کات تەواو بکرێت، چونکە شەقامی سەرەکەییە و هاتوچۆیەکی زۆری لەسەرە”.