پەرلەمانتارێک لە وەزارەتی دارایی عێراقی پرسیوە: ئەمە حیسابە یان نا؟

بانکی بازرگانی عێراق: چاوەڕێین حکومەتی هەرێم لیستەکەمان بۆ بنێرێت

+964

ژووری هەواڵ

بانکی بازرگانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوەو وەڵامی ئەوە دەداتەوە کە ئەوان چۆن هەژمار بۆ فەرمانبەرانی هەرێم دەکەنەوە.

بانکی بازرگانی عێراق (TBI) لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: پرسیارمان زۆر لێ دەکەن لە بارەی تەوتینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلای بانکی بازرگانی عێراقی، ئێمە پابەندین بە بڕیارەکەی دادگای ئیتیحادی کە دەڵێت دەبێ تەوتینی موچەی فەرمانبەران لەلای بانکە فیدراڵییەکان بکرێت ئەوانەی لەدەرەوەی هەرێمن.

بانکەکە باسی ئەوەی نەکردووە ئاخۆ ئەم پرۆسەیە لە چوارچێوەی (هەژماری من)دایە یان نا، تەنیا نوسیوێتی ”چاوەڕێی ئەوەین حکومەتی هەرێم ناوی ئەو فەرمانبەرانەمان بۆ بنێرن کە موچەکەیان لە لای ئێمە تەوتین دەبێت.

هەر ئەمڕۆ سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە کە پرسیاری لەوەزیری دارایی عێراق کردووە، ئایا تەوتین قبوڵکراوە یان هەژماری من.

سۆران عومەر نوسیوێتی ”لەسەر (توطين و هەژماری من) چەندین پرسیاری موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانم ئاڕاستەی وەزیری دارایی حکومەتی فیدراڵ کرد تاکو ڕوون ببێتەوە ئایا هەژماری من قبوڵکراوە بۆ توطين؟ ئایا بانکی TBI توطين دەکات بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی؟ یان بووە بەبەشێک لەپرۆژەی هەژماری من؟ ئەم پرۆژەیان قبوڵە بۆ توطين لەبانکی ئەهلی یان نا؟”.

سۆران عومەر دەڵێ لە رۆژانی داهاتوو ئەمە یەکلایی دەبێتەوە.

بانکی بازرگانی عێراق: چاوەڕێین حکومەتی هەرێم لیستەکەمان بۆ بنێرێت