4 کەس گیانیان لەدەستداوە

هاتوچۆی گەرمیان زانیاری نوێی لەسەر وەرگەڕانی مینی پاسەکە خستەڕوو

964+

وریا فەتاح

هاتووچۆى گەرمیان نوێترین زانیارى لەبارەى رووداوەکەى رێگاى کەلار بۆ کفرى ئاشکرا کرد، چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و شەش کەس بریندار و یەکێک لە بریندارەکان مەترسى لەسەرە.

سامان عەلى، وتەبێژى هاتووچۆى گەرمیان بە 964ـى وت، بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگای کەلار – قەزای کفری، چوار کەس گیانیان لەدەستداو شەش کەسیتریش برینداربوون.

بە وتەى سامان عەلى، رەوشى تەندروستى پێنج بریندار جێگیرە، بەڵام یەکێک لە بریندارەکان بەهۆى سەختى برینەکەیەوە رەوانەى سلێمانى کراوە.

رووداوەکە کەمێک پێش ئێستا لە بەرامبەر گوندى حەسیرە لەسەر رێگاى کەلار بۆ کفرى روویداوە، ئەوەش دواى ئەوەى ئۆتۆمبێلێکى جۆرى مینى پاس کە ژمارەیەک خوێندکارى کچى هەڵگرتبوو، وەرگەڕا.

وەرگەڕانی مینی پاسەکەی خوێندکاران چوار گیان لەدەستدان...

وەرگەڕانی مینی پاسەکەی خوێندکاران چوار گیان لەدەستدانی لێ کەوتەوە