گرافیکی نەوت
نزیکە لە 84 دۆلار
نرخی نەوت بەرزبووەوە
964+
توانا نەقی
ئەمڕۆ دووشەممە، لەگەڵ کردنەوەى بازاڕى جیهانی نرخى نەوت لە چاو چەند رۆژی رابردوو بەربوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و نزیک بووەتەوە لە 84 دۆلار.
بازاڕى نەوت بە جۆرێکە لە رۆژانى رابردووى مانگى ئایاردا بەردەوام لە دابەزیندا بوو، بەڵام لە سێ رۆژى رابردوودا بەرەو بەرزبوونەوە هەنگاوینا و بەڵام جارێکی دیکە رووی لە دابەزین کردووە.
بەپێى داتاکانى بازاڕى جیهانى، بۆ ئەمڕۆ نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى برێنت بە 83 دۆلار و 47 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت نرخەکەی بەرێژەی 0.11% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
هاوکات، نرخى یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکا گەیشتووەتە 79 دۆلار 23 سەنت. لە چاو دوێنێ کاتی داخستنی بازاڕەکان بە رێژەی 0.11% بەرزبووتەوە.
بەرز بوونەوەى سودى بانکى بەتایبەت لە ئەمەریکا کە بووەتە هۆى کەمبوونەوەى خواست لەسەر نەوت، یەکێکە لە هۆکارەکانى دابەزینى نرخى نەوت لە چەند رۆژی رابردوودا.
رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رایگەیاند، بەردەوام دەبن لەسەر کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان و لە ئێستاشدا خواستی بازاڕەکان بۆ نەوت تا سەرەتای مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ بە پارێزراوی ماوەتەوە.