هەندێک ئەکتەر بەشداریی ناکەن

تەواو یەکلابووەوە… بەرنامەی بەرنامە دەستپێدەکاتەوە

+964

دیلان محەمەد – سلێمانی

د. شێرکۆ عەبدوڵا نووسەر و ئامادەکاری بەرنامەی بەرنامە بۆ 964ی ئاشکراکرد، بەرنامەکە بەمزووانە دەستپێدەکاتەوە، مانگانە دوو ئەڵقەی نیو کاتژمێری لێ پەخش دەکرێت، بەڵام ئەمجارە بەبێ عومەری کەریم ئاغا و چەند ئەکتەرێکی دیکە دەبێت.

بەرنامەی بەرنامە لە پرۆگرامە بەناوبانگەکان بوو لە کەناڵی کوردسات پەخش دەکرا، ماوەیەکی زۆرە وەستاوە، سەرەتای ئەمساڵ ئەڵقەیەکی لێ بڵاوکرایەوە، قەولە بەمزووانە دەستپێبکاتەوە.

د. شێرکۆ عەبدوڵا دەڵێت: عومەری کەریم ئاغا باری تەندروستی باش نییە و بەشداری ناکات، رێبوار رەحیم گرێبەستی لەگەڵ کەناڵێکی دیکە هەیە، زاهیر عومەریش خێزانەکەی نەخۆشە، ئەویش لەسەرەتاوە لەگەڵیان نابێت.

باس لەوە دەکات لە رووی ناوەڕۆکەوە هەمان ستایلی کۆمیدی ئامانجداری دەبێت، بەڵام لە رووی هونەرییەوە هەندێ گۆڕانکاری تێدا دەکرێت ”زیاتر لە جاران دەستمان کراوە دەبێت”

ئایا

ئایا "بەرنامەی بەرنامە" دەستپێدەکاتەوە؟