یاریزانانی بارسا وا ذەڵێن

“خۆزگە ئەم وەرزە نەفرەتییە زووتر کۆتایی دەهات”

سۆما حەکیم زادە

کەشێکی نەرێنی لە ژووری جل گۆڕینی بارسا هەیە لەدوای هەموو یارییەکیان ئەوەش دوای ئاسەتە خراپەکەیان دێت کە لەم وەرزە پێسانیان داوە.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاوی کردووەتەوە و دەڵێت: پاڵنەرێکی زۆر بۆ یاریزانانی بارسا نەماوە و چاوەڕێی ئەوەدەکەن ئەم چەند یارییەی ماویانە بە سەرکەوتوویی تێیپەڕێنن و دیسان خۆیان ئامادە بکەنەوە، بەڵام بە شێوەیەکی زۆر باشتر و بە هێزەوە بگەڕێنەوە مەیدان، بۆیە یاریزانان خۆزگە دەخوازن کە ئەم وەرزە نەفرەتییە هەرچی زووترە کۆتایی بێت.

هێشتا چوار یاری تر ماوە بۆ بارسا و ئەم تیپە دەبێت هەوڵی بردنەوەی هەموویان بدات بۆ ئەوەی نازناوی دووەمی لالیگا بەدەستبهێنێت و لە ئەنجامدا پشکی جامی سوپەریش بەدەستبهێنێت، بەشداریکردن لە جامی سوپەردا مانای بەدەستهێنانی داهاتی نێوان 7 بۆ 15  ملیۆن یۆرۆ دەبێت کە ئەمەش بۆ بارسا زۆر گرنگە.

بارسا هەفتەی رابردوو بە جیرۆنا دۆرا و دابەزی بۆ پلەی سێیەم، یانەکە لە هیچ جامێکی ئەم وەرزەدا سەرکەوتوو نەبووە، لەبری ئەوە ریال مەدرید وەرزێکی نایابی بەسەر بردوە و رەنگە دوای چەند هەفتەیەکی تر نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەست بهێنێت.

بۆیە زۆرێک لە یاریزانانی بارسا ئاواتەخوازن ئەم دوو هەفتەیە زووتر کۆتایی پێبێت و وەرزی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ بۆ هەمیشە لەبیربچێت.

ئەمشەو بارسا یارییەکی گرنگی هەیە بەرامبەر سۆسیداد، ئەگەر سەرکەوتن بەدەستبهێنێت دەگەڕێتەوە بۆ پلەی دووەم.