دیمەنێک لەبەندیخانەی قزلحسار.وێنە. کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
دکتۆری فریا نەخراوە
بەندکراوێکی کورد گیانی لەدەستدا
964+
توانا نەقی
بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج بەهۆی ئەوەی زوو پزیشکی فریا نەخراوە گیانی لەدەست داوە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، بەندکراوێکی کورد و خەڵکی گوندی نۆریاو سەر بە شاری پاوە بە ناوی کیانووش وەلەدبەیگی تەمەن 35 ساڵ، بەهۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشک و درەنگ گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تاران گیانی لەدەستدا.
ئەوکەسە بە تۆمەتی مادەی هۆشبەر 18 ساڵ زیندانی کرابوو، ئێستا لە ساڵی حەوتەمی سزاکەی بووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، یەو بەندکراوە نەخۆشی دڵ و گورچیلەی هەبووە و بەرپرسانی بەندیخانەکە رێگرییان لە بردنی دەرمان بۆ ئەو بەندکراوە کردووە.
بە پێی ئامارەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ماوەی پێنج مانگی سەرەتای ساڵی 2024، لانیکەم 15 بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێران گیانیان لەدەستداوە کە 8 کەس لەوانە بەندکراوی کورد بوون.