ماندێلای ئەمریکای لاتین

ئەو سەرۆکەی لەگەڵ مشک و مێرولە ژیانی بەسەردەبرد

ژووری هەواڵ

گوێگرتن لە چرپەی مێروولە و خەوتنی لەگەڵ چۆلەکەکان و بەشکردنی خواردنەکەی لەگەڵ مشکەکاندا گەیاندییە سەر تەختی سەرۆکایەتی، لەدوای بوونی بە سەرۆک ئێستاش لەسەر کورسییە دارەکەی بیری ئەوکات و گوفتارانەی دەکات کە لەگەڵ سێبەری خۆیدا دەیکرد.

خۆسێ مۆهیکا، سەرۆکە هەژارەکەی ئۆرۆگوای

هەندێک بە نێڵسۆن ماندێلاکەی لاتین ناوی دەبەن، چونکە ئەو ناوبانگێکی نێودەوڵەتی گەورەی هەبوو وەک قسەکەرێکی باش و راستگۆو قسە خۆش.