هه‌ولێر

به‌ پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی یادی “دایكی كوردان” كرایه‌وه‌

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

ئەمرۆ پازدەمین ساڵیادی كۆچی دوایی دانیال میتران بوو، كەسایەتی فەرەنسی و دۆستی كورد، لە گەڕەكی عارەبانی هەولێر پێشانگایەک بە نمایشكردنی وێنەكانی كرایەوە.

مەحموود هەولێری وێنەگر و خاوەنی گەلەری بۆ 964 وتی، ”دانیال میتران بە دایكی كوردان ناسراوە، هەمیشە دۆستی كورد بووە، ئەمڕۆ پێشانگایەكی 15 وێنەییمان كردەووە لە ساڵوەگەری كۆچی دواییدا، کە پارێزگاری هەولێر و كونسولی فەرەنسا لە هەولێر ئامادەی بوون”.

وتیشی” گەلەرییەكەم نزیكی 500 هەزار وێنەی تێدایە و حەز دەكەم بیكەم بە یەک ملیۆن وێنە و هەمووان بیانبینن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی