هەواڵەکان
مردرابوونه‌وه‌ى نه‌وره‌سه‌كان دوو وه‌زاره‌تى هێنایه سه‌رخه‌ت
ژووری هەواڵ
له‌ناوچوونى هه‌زاران باڵنده‌ى نه‌وڕه‌س له سنووره ئاوییه‌كانى ده‌ریاچه‌ى دوكان، هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و كشتو‌كاڵى هه‌رێمی هێنایه سه‌رخه‌ت و ته‌ندروستى لیژنەیه‌كی پێکهێناوە و ده‌چنه سنوورى ئیداره‌ى راپەڕین، بۆ ئه‌وه‌ى هۆکاری مرداربوونەوەی نەورەسەکان بزانن.
سه‌باره‌ت به‌و كارگه‌یه‌ى ماددەی هۆشبەر كه هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر لە دەربەندیخان ئاشكراكرا، ئێستا ده‌ركه‌وتووه تۆمه‌تباره‌كان كه په‌یوه‌ندیداری ئه‌و كارگه‌یه‌ن، خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمی كوردستانن و په‌یوه‌ندیان به سنوورى ده‌ربه‌ندیخانه‌وه نییه.
له‌به‌شێكی هه‌رێمی كوردستان كات كاتى دروێنه‌ى گیایه، ئه‌و زه‌ویه‌ى گیاكه‌ى له‌سه‌ر دروێنه ده‌كه‌ن بۆ كشتوكاڵكردن به‌كارده‌هێندرێت و ئه‌و گیایه‌شی دروێنه ده‌كرێت دوای ووشككردنى ده‌كرێته خۆراكى ئاژه‌ڵه‌كان له وه‌رزى زستاندا.