پێشینەی تاوانی هەیە

لە زڕگوێز کەسێک لەسەر تەقەکردن لە دراوسێکەی دەستگیر کرا

964+

ژووری هەواڵ

پۆلیسی سلێمانی کەسێکیان لە ناوچەی زڕگوێز دەستگیر کرد کە تەقەی لە دراوسێیەکی خۆی کردووە و لە چەند بنکەیەکی پۆلیس داواکراو بووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 12.5.2024، سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، کەسێکیان دەستگیر کردووە کە پێشتر لەسەر شەڕکردن و زیادەڕۆیی بۆسەر موڵکی گشتی، لە دوو بنکەی پۆلیس فەرمانی گرتنی هەبووە.

تۆمەتبارەکە لەسەر سکاڵای دراوسێکەی دەستگیر کراوە و بە وتەی سەرکەوت ئەحمەد، “تەقەکردنەکەی هیچ زیانێکی گیانی نەبووە”.

بەگوێرەی مادەی 430 لە یاسای سزادان، لەلایەن دادوەر فەرمانی دەستگیر کردنی بۆ دەرکراوە.

زڕگوێز، گوندێکە دەکەوێتە باشووری رۆژئاوای سلێمانی و لەرووی ئیدارییەوە سەر بەناحیەی عەربەتە و ژمارەی دانیشتوانی نزیەکەی 500 ماڵ دەبێت.

پۆلیسی سلێمانی: بکوژی ھاوڵاتییەکەی ناحیەی زەڕایەن دەس...

پۆلیسی سلێمانی: بکوژی ھاوڵاتییەکەی ناحیەی زەڕایەن دەستگیرکرا