13 دانه‌ى كوشتووه و له سۆشیاڵ میدیاش بڵاویكردووه‌ته‌وه
پێشمه‌رگه‌ى ژینگه‌ى دهۆك به‌دواى ئه‌و باڵنده كوژه‌وه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
مه‌فره‌زه‌كانى پیشمه‌رگه و پۆلیسی ژینگه له سنوورى دهۆك، ده‌ستیان به به‌واداچوون بۆ دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سه كرد كه 13 باڵنده‌ى كوشتووه و به‌ئاشكراش له سۆشیاڵ میدیا بڵاویكردووه‌ته‌وه.
له‌دوێنێوه ئه‌م گرته‌ڤیدیۆیه ده‌ست 964 كه‌وتووه، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى شوێنى ئه‌و كه‌سه‌كه نادیار بوو، نه‌ده‌كرا بێ زانیاری ورد كارى له‌سه‌ر بكرێت.
به‌وپێیه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى باڵنده‌كانى كوشتووه، به شێوه‌زارى بادینى و كه‌مێك سۆرانیش قسه‌ده‌كات، 964 په‌یوه‌ندی به زه‌رده‌شت شێخ شامۆ به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى خانكێ كرد، ئه‌و وتى، ئه‌م رووداوه له‌سنوورى ناحیه‌كه‌یان رووینه‌داوه.
له په‌یوه‌ندییه‌كى دیكه‌دا له‌گه‌ڵ عه‌بدولستار عه‌بدولحه‌مید، وته‌بێژى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى ژینگه له دهۆك، ئاشكراى كرد كه شوێنى رووداوه‌كه سنوورى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌شه.
به 964ـى وت “له‌ئێستاوه به‌دواداچوون بۆ ئه‌م بابه‌ته ده‌كه‌ین و به‌زووترین كات ئه‌و كه‌سه ده‌ستگیر ده‌كه‌ین كه باڵنده‌كانى كوشتووه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له گرته ڤیدیۆكه جگه له رووخسارى كه‌سه باڵنده كوژه‌كه كه به‌روونى دیاره، هه‌مانكات ژماره‌ى ئه‌و ئۆتۆمبێله‌شی دیاره كه راوى باڵنده‌كانیان پێكردووه و وتى “ده‌ستگیركردنى ئه‌م كه‌سه ئاسانه”.
به‌پێی یاسای پاراستنى ژینگه، سزا بۆ ئه‌و كه‌سانه داندراوه كه باڵنده و ئاژه‌ڵى كێوی ده‌كوژن، سزاكه‌ش هه‌م پێبژاردنى پاره‌ى تێدایه هه‌میش به‌ندكردنیان.