گرافیکی نەوت
هۆکارەکان چین؟
نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین
964+
توانا نەقی
ئەمڕۆ یەکشەممە، لەگەڵ کردنەوەى بازاڕى جیهانی نرخى نەوت بەردەوامە لە دابەزینەکانی و تا دێت نرخەکەی لەدەست دەدات.
بازاڕى نەوت بە جۆرێکە لە رۆژانى رابردووى مانگى ئایاردا بەردەوام لە دابەزیندا بوو، بەڵام لە سێ رۆژى رابردوودا بەرەو بەرزبوونەوە هەنگاوینا و بەڵام جارێکی دیکە رووی لە دابەزین کردووە.
بەپێى داتاکانى بازاڕى جیهانى، بۆ ئەمڕۆ نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى برێنت بە 82 دۆلار و 79 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت نرخەکەی بەرێژەی 1.9% دابەزینى بەخۆیەوە بینیوە.
هاوکات، نرخى یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکا گەیشتووەتە 78 دۆلار 26 سەنت و یەک دۆلار زیاتر دابەزینى بەخۆیەوە بینیوە.
بەرز بوونەوەى سودى بانکى بەتایبەت لە ئەمەریکا کە بووەتە هۆى کەمبوونەوەى خواست لەسەر نەوت، یەکێکە لە هۆکارەکانى دابەزینى نرخى نەوت.
ئەگەری راگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل لەبەرامبەر رادەستکردنەوەی بارمتەکانی کە وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە رایگەیاندووە، یەکێکە لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخی نەوت لە جیهاندا.
یەکێکی دیکە لە هۆکارەکان بەرزکردنەوەی نەوتی سعودیەیە لەلایەن ئەو وڵاتەوە بە رێژەی نزیکەی سێ دۆلار .