تیمێکی خەڵکی گوندەکە بۆ گەڕان بەدوای پیاوە ونبووەکەدا - وێنه: سۆشیاڵ میدیاى قەرەداغی نوێ
قایمقام ره‌تیده‌كاته‌وه
گومان ده‌كرێت هاوڵاتییه ونبووه‌كه‌ى قه‌ره‌داغ ده‌ستگیركرابێت
فەرهاد حەسەن
ماوه‌ى 11 رۆژه هاوڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 74 ساڵ له‌سنوورى قه‌ره‌داغ ونبووه، تا ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، یه‌كێك له كوڕه‌كانیشی گومانى هه‌یه كه باوكى ده‌ستگیركرابێت.
هاوڵاتییه‌كه ناوى نەجمەدین محەمەد ساڵح، خه‌ڵكی ته‌كیه‌یه و له رۆژى 1.5.2024 ـه‌وه به‌مه‌به‌ستى كۆكردنه‌وه‌ى قه‌زوان له‌ماڵ چووه‌ته ده‌ر و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
سیروان قه‌ره‌داغى، زاواى ئه‌و هاوڵاتییه ونبووه به 964ـى وت، راسته گومانێك له‌لایه‌ن كوڕه‌كه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه كه باوكى له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركرابێت، به‌ڵام ده‌ڵێت، ئه‌وه ته‌نیا گومانه و هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه.
وتیشی “تاوه‌كو ئه‌مڕۆ گه‌ڕان به‌دوایدا به‌رده‌وام بووه و نه‌دۆزراوه‌ته‌وه”
یه‌كێك له كوڕه‌كانى ئه‌م هاوڵاتییه له سۆشیاڵ میدیاكانى قه‌ره‌داغ وتبووى، باوكى له‌لایه‌ن هێزى ئه‌منی ئه‌م سنووره‌وه ده‌ستگیر كراوه، چونكه وتبووى “باوكم به‌رده‌وام قسه‌و ره‌خنه‌ى زۆرى له‌سه‌ر ئه‌م دۆخه هه‌یه و پێده‌چێت له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه قسه‌ى كردبێت و ده‌ستگیریان كردبێت”.
لایخۆشییه‌وه، ره‌ئوف شێخ كه‌مال، قایمقامى قه‌زاى قه‌ره‌داغ بۆ 964 ئه‌وه‌ى ره‌تكرده‌وه كه ئه‌م هاوڵاتییه له‌لایه‌ن هیچ هێزێكی ئه‌منى سنووره‌كه‌یه‌وه ده‌ستگیر كرابێت، به‌ڵكو ونبووه و نه‌دۆزراوه‌ته‌وه بۆیه ئه‌م گومانه‌یان كردووه.
وتیشی “چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر كه‌سوكاری ئه‌م هاوڵاتییه سكاڵایان له‌سه‌ر ونبوونى باوكیان له‌دادگا تۆمار كردووه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌گه‌ڵ ئاسایشی سلێمانى له‌باره‌ى ونبوونى ئه‌م هاوڵاتییه قسه‌ى كردووه و ئه‌وانیش به‌و ونبوونه‌ى ئاگادارن.
پێشتر قایمقامى قه‌ره‌داغ به 964ـى وتبوو، هاوڵاتییه‌كه هیچ نه‌خۆشی و حاڵه‌تێكی خراپی ده‌روونى و ته‌ندروستى نییه و سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش ونبووبوو و دواتر كاتێك دۆزیویه‌تیانه‌وه ده‌ركه‌وت ئه‌وكات له‌سه‌ر دار قه‌زوانێك كه‌وتبووه خواره‌وه و توانی رۆیشتنى نه‌مابوو.