لیژنەی بەدواداچوونەکە وادەڵێت

توونی بابا هیچ کارگەیەکی لێ نییە و نەشێوێنراوە

964+

توانا نەقی

دوای ئەوەی وا بڵاوکرایەوە کە بەهۆی دروستکردنی کارگەوە سروشتی توونی بابا لە قەزای دەربەندیخان شێوێنراوە، لیژنە لەو بارەیەوە پێکهێنراوە و دەڵێن هیچ کارێکی لەو شێوەیە نەکراوە.

ئەمڕۆ شەممە، لیژنەیەک لە نوێنەری پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی و نوێنەری قائیمقامیەت و کشتوکاڵی دەربەندیخان سەردانی توونی بابایان کردووە.

والی عەبدلرەحمان نوێنەری قایمقامیەتی دەربەندیخان لە لیژنەکە بە 964ـی وت، ئەم بەیانییە خۆیان چوونەتە توونی باباو یەک کارگە لە سنووری توونەکە نییە، تەنیا دانەیەک هەیە ئەویش سێ ساڵە کاری نەکردووە و وەستاوە.

وتیشی، چەند کارگەیەکی دیکە هەیە، بەڵام ناکەونە سنووری توونەکەوە و لە شەقامەکەوە نزیکن بۆیە ناتوانن لایان بەرن، تەنیا ئەو کۆمپانیایە کە کار لە دووسایدکردنی رێگای دەربەندیخان – کەلار دەکات بەشێک لە توونەکەی بڕیوە ئاوانیشیان ئاگادار کردووەتەوە و وەستاون تا نوسراوی فەرمی ئەهێنن.

توونی بابا لەبەرئەوە چەند کیلۆمەترێک قوڵە و ئێستا ئاوێکی زۆری پیادا دەڕوا هەر ناتوانرێت کارگەی لێ دابنرێت بۆیە ئەوان بەدواداچوونی خۆیان کردووە و هیچ کارگەیەک لە ناو توونەکەدا نییە، والی عەبدولرەحمان وای وت.

له‌ ده‌ربه‌ندیخان ژینگه‌ى شاخى گوڵان و تونى بابا به...

له‌ ده‌ربه‌ندیخان ژینگه‌ى شاخى گوڵان و تونى بابا به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چێت