هەولێر

ئەو ئاگرەی لە شوێنێکی یاری منداڵان کەوتەوە هێشتا کۆنترۆڵ نەکراوە

شیراز عەبدوڵا

ئەو ئاگرەی لە شوێنێکی یاری منداڵان لەگەڕەکی نوسەرانی هەولێر کەوتووەتەوە هێشتا بە تەواوی کۆنترۆڵ نەکراوە و تیمی زیاتری بەرگری شارستانی براوەتە شوێنەکە.

ئاگرەکە لە شوێنێکی فرۆشتنی یاری منداڵان کەوتووەتە و دوکەڵێکی زۆر بەشێک لە ئاسمانی هەولێری داپۆشیوە.

لە ئێستا بەشێک لەو کەلوپەلانەی کە نەسووتاون لە بیناکەدا دەهێنرێنە دەرەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانیش هەرسەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی تەواوەتی ئاگرەکەن.

داڕشتنەوە: توانا نەقی