لە گوندێکی بەردەڕەش سەرجەم ماڵەکان بەخۆر کارەبا بەرهەم دێنن

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

لە گوندێکی بەردەڕەش سەرجەم ماڵەکانی گوندەکە لە وزەی خۆر کارەبا بەرهەم دێنن و مۆلیدەیان نەهێشتووە لە گوندەکەدا و دەڵێن کارەبای وزەی خۆر زۆر باشە.

“تربەسپی” ناوی گوندەکەیە و سەر بە قەزای بەردەڕەشە و خەڵکی گوندەکە بە یەکەوە لەسەربانی ماڵەکانیان ئامێری بەرهەمهێنانی کارەبا بە تیشکی خۆریان داناوە.

جەلال عیسا عەمۆ، موختاری گوندی تربەسپی بە 964ـی وت، “خەڵکی گوندەکە بەیەکەوە بڕیارمان دا مۆلیدە نەهێڵین لە گوندەکەمان دا و لە رێگای ئامێری بەرهەمهێنانی کارەبا بە تیشکی خۆر خۆمان رزگار بکەین لە تێکچوونی کارەبای مۆلیدە و کەمی کارەبای نیشتیمانی، هەموو ماڵەکان ئێستا سوود لە تیشکی خۆر دەبینن بۆ کارەبا و هەموو کات کارەبامان هەیە”.

وتیشی، ژمارەی ماڵەکانی گوندەکەمان 35 ماڵن، و نزیکەی 220 کەس لە گوندەکەدا دەژین و هەموو ماڵەکان بە یەکەوە ئامێرەکانمان گرێداوە و ئێستا کارەبای مۆلیدە لە گوندەکەمان نەماوە و هەڵگیراوە و پێشتر هەموو کات مۆلیدەکە خراپ دەبوو و چاک نەدەبوویەوە، ئێستا خۆمان کارەبامان هەیە و زۆریش باشە.

نرخی تێچووی ئامێری بەرهەم هینانی کارەبا بە تیشکی خۆر لەسەر خاوەن ماڵەکە دەوەستێت و هەیە لە 1500 دۆلار تاوەکو 2000 دۆلار تێچووەکەی دەبێت، موختاری گوندی تربەسپی وای وت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

کێشەی کارەبای بەردەڕەش چارەسەر کرا

کێشەی کارەبای بەردەڕەش چارەسەر کرا