کێشەی کارەبای بەردەڕەش چارەسەر کرا
عەمار عەزیز – دهۆک
شەپۆلی بارانەکەی چەند رۆژی رابردوو زیانی زۆری بەر کارەبای قەزای بەردەڕەش گەیاندووە، جگە لە سووتانی سێ محاویلە و 80 کێشەی تر ئەوا زیاتر لە 30 ستونی کارەباش کەوتن، ئەمەش وایکردووە بەشێکی زۆری قەزایەکە کارەبای نیشتمانیان نەبێت.
بەهۆی شەپۆلی بارانەکەی 12 ئەم مانگە کە لە قەزای بەردەڕەش و سنووری دەوروبەری زیانی زۆری بە سێکتەری کارەبای ناوچەکە گەیاندووە، بەڵام دوای 24 کاتژمێر هەر هەموویان چاک کراونەتەوە.
ئەرشەد محەمەد، بەڕێوەبەری کارەبای بەردەڕەش بە 964ی وت “رۆژی 12ـی ئەم مانگە بەهۆی لافاو و باران زیان بە 30 ستونی کارەبا کەوت هەروەها 80 کێشەی تر لە سنوری قەزای بەردەڕەش روویانداوە، لەگەڵ خۆشیدا سێ محاویلەی کارەبای سووتاون.
بەشێکی زۆری خەڵکی بەردەڕەش بەو هۆیەوە بێ کارەبا بوون، بەڵام ئەرشەد محەمە دەڵێت: توانراوە 90%ـی کێشەکان چارەسەر بکەین، دوای هەوڵێکی زۆر توانراوە بۆ شەوی رابردوو کارەبا بۆ زۆرینەی ئەو خەڵکە چاک بکەینەوە کە کارەبایان بڕا بوو.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق