بزانە بۆ؟

دوور لە چاوەڕوانییەکان نەوت بەخێرایى دابەزى

964+

وریا فەتاح

ئەمڕۆ شەممە، لەگەڵ کردنەوەى بازاڕى جیهانی نرخى نەوت بەشێوەیەکى چاوەڕواننەکراو دابەزى.

بازاڕى نەوت بە جۆرێکە لە رۆژانى رابردووى مانگى ئایاردا بەردەوام لە دابەزیندا بوو، بەڵام لە سێ رۆژى رابردوودا بەرەو بەرزبوونەوە هەنگاوینا و ئەمڕۆش زیاتر لە دۆلارێک دابەزى.

بەپێى داتاکانى بازاڕى جیهانى، بۆ ئەمڕۆ نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى برێنت  بە 82 دۆلار و 79 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت نرخەکەی بەرێژەی 1.79% دابەزینى بەخۆیەوە بینیوە.

هاوکات، نرخى یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکا گەیشتووەتە 78 دۆلار 26 سەنت و یەک دۆلار زیاتر دابەزینى بەخۆیەوە بینیوە.

بەرز بوونەوەى سودى بانکى بەتایبەت لە ئەمەریکا کە بووەتە هۆى کەمبوونەوەى خواست لەسەر نەوت، یەکێکە لە هۆکارەکانى دابەزینى نرخى نەوت.

ئەگەری راگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل لەبەرامبەر رادەستکردنەوەی بارمتەکانی کە وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە رایگەیاندووە، یەکێکە لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخی نەوت لە جیهاندا.

یەکێکی دیکە لە هۆکارەکان بەرزکردنەوەی نەوتی سعودیەیە لەلایەن ئەو وڵاتەوە بە رێژەی نزیکەی سێ دۆلار .

بەم هەینییە نرخى نەوت بەرز بووەوە

بەم هەینییە نرخى نەوت بەرز بووەوە