با توشى شێرپەنجە نەبیت

پێش ئەوەى خوێ بکەیتە خواردنەکەتەوە دوو جار بیر بکەوە

964+

وریا فەتاح

ئەنجامی توێژینەوەیەکی ئەم دواییە رەنگە وا بکات دوو جار بیربکەیتەوە پێش ئەوەی خوێی زیاتر بۆ ژەمی داهاتوو زیاد بکەیت، یان لە کاتى خوردنى شتێک خوێى زیاد لە پێویست بەکاربهێنى.

شارەزایانی بواری خۆراک لە سەنتەری تەندروستی گشتی لە زانکۆی ڤیەننا بۆیان دەرکەوتووە ئەو کەسانەی خوێی زیاتریان بۆ زۆربەی خۆراکەکانیان زیادکردووە، ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی گەدە بە رێژەی لەسەدا 41 زیاترە بە بەراورد بەوانەی خوێ بەشێوەیەکی مامناوەند یان کەم بەکاردەهێنن.

ئەم توێژینەوەیە ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوە زانستییەکانی پێشوو پشتڕاست دەکاتەوە کە ئاماژەیان بەوە کردووە، خوێی زیادە رەنگە ببێتە هۆی وەرینی چینە پارێزەرەکەی سەر گەدە و زیان بە شانەکان بگەیەنێت و بەم شێوەیەش ببێتە هۆی گۆڕانکاری شێرپەنجەیی.

بۆ گەیشتن بەم ئەنجامانە، توێژەرانی زانکۆی ڤیەننا، داتابەیسێکیان کردووە بە نمونەى پشکنین کە 471 هەزار و 144 کەسی پێگەیشتووى بەریتانى لەخۆگرتبوو.