لە ناوچەی داودە

چەند بۆمبێک و ماتۆڕێکی چەکدارانی رێکخراوی داعش دەستیبەسەر داگیرا

964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو

لە ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیدا، هێزێكی لیوای 16ـی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بە هاوکاری هێزێکی فەڕەنسی، لە ناحیەی نەوجولی سنوری داودە، سێ بۆمبی چێندراویان پوچەڵکردەوەو دەستیان بەسەر ماتۆڕسکیلێکی چەکدارانی داعش و ژمارەیەک لەکەرەستەی تەقەمەنیدا گرت.

حەمە چەوری، فەرماندەی لیوای 731-ی هێزەکانی پێشمەرگە لەسنووری قەزای دوزخوماتوو بە 964ـی وت، “دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە نێوان هەردوو گوندەکانی قوشەلان و واران لەسنووری ناحیەی نەوجول، ئۆپەراسیۆنێک بۆ سەر چەکدارانی داعش ئەنجامدرا و سێ بۆمبی چێندراو پوچەڵکرایەوە و دەست بەسەر ماتۆڕسکلێکی چەکدارانی داعش و ژمارەیەک بۆمب و تەقەمەنیدا گرت کە ئامادە کرا بوون بۆ بەئامانج گرتنی هێزەکانی پێشمەرگە لەو سنوورە”.

بەوتەی ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە، ماویەکە جموجۆڵی چەکدارانی رێکخراوی داعش لەناوچەکە دەبینرێت، هەر بۆیە داوایانکردووە ئەو دوو لیوا هاوبەشەی پێشمەرگەو سوپای عێراق کە مەشقیان تەواو کردووە، لە ناوچەکانی بۆشای ئەمنی جێگیربکرێن، بۆ ئەوەی سەرووماڵی دانشتوانی ناوچەی داودە پارێزراو بێت و کۆتایی بە جموجۆڵەکانی چەکدارانی داعش بێت.

ناوچەی داودە دەکەوێتە خۆرهەڵاتی باکوری قەزای دوزخورماتووەو دوو ناحیەو زیاتر لە 40 گوندی لەسەرە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

مەترسیی زیاتر بۆ سەر دانیشتووانی داودە دروست بووە

مەترسیی زیاتر بۆ سەر دانیشتووانی داودە دروست بووە

دانیشتووانی 40 گوندی ناوچەی داودە کۆچ دەکەن

دانیشتووانی 40 گوندی ناوچەی داودە کۆچ دەکەن