هاتوچۆی سۆران قوتابیان ئاشناى یاساكانى هاتووچۆ ده‌كات
964+
ئاکام غەفور – سۆران
بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سۆران له هەڵمەتێکیدا سەردانی قوتابخانەکانی سۆران دەکات قوتابیان ئاشنای هێماکانی هاتوچۆ دەکات.
بەشی راگەیاندنی هاتوچۆی سۆران دوو رۆژە هەڵمەتەکەی دەستپێکردووە، دوێنێ لە قەزای سیدەکان و ئەمڕۆش 28.11.2023 لە قەزای خەلیفان، چه‌ند قوتابیخانه‌یه‌كیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه.
هاتوچۆی سۆران رێنمای قوتابیان دەکات کە چۆن لە رێگاکان بپەڕنەوە،لە سەر شەقامەکان چۆن مامەلە بکەن، مانای هێماکانی هاتوچۆ بۆ قوتابیەکان رووندەکەنەوە.
موحسین تەحسین بەرپرسی راگەیاندنی هاتوچۆی سۆران بە 964ـی وت، ساڵانە لە مانگی تشرینی دووه‌م، کە رۆژی جیهانی قوربانیانی هاتوچۆیە، سەردانی قوتابخانەکان دەکه‌ن بە مەبەستی رێنمای کردنی قوتابیان و فێرکردنی هێما و یاساکانی هاتوچۆ.
وتیشی “ئەمساڵ لە ژێر دروشمی، ئامانجمان سەلامه‌تیتانە، لە قەزای سیدەکان و خەلیفان دەستمان بەو چالاکیە کردووە”.
به‌قسه‌ى ئه‌ئو به‌رپرسه‌ى هاتوچۆ، ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له‌و هه‌ڵمه‌ته، ده‌شڵێت “هەر قوتابخانەیەک لە رێگەی پەروەردەوه داواکاریمان پێشکەش بکات سەردانیان دەکەین”.
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە شەش قەزا پێکدێت، سنورەکە خاوەنی چوار بەڕێوبەرایەتی پەروەردەیە، زیاتر لە 650 قوتابخانە و باخچەی ساوایان لە سنورەکەدا هەیە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن