دیمەنی تابلۆ شێوێندراوەکان _ وێنە: هاتوچۆی هەڵەبجە
داوا دەکات بپارێزرێن
هاتوچۆی هەڵەبجە: بە فیشەک و نوسین تابلۆکانمان شێوێندراون
964+
ئەحمەد مستەفا
بەشێک لە هێماکانی هاتوچۆ لە هەڵەبجە شێوێندراون، بە گوێرەی ئەو وێنانە بێت کە هاتوچۆی هەڵەبجە بڵاویکردووەتەوە، تابلۆکانی سەرجەمیان رێککار و رێکخستنی هاتوچۆ وەک ئاماژە دەدەن بە شۆفێران.
هاتوچۆی هەڵەبجە ئەمڕۆ دووشەممە 20.5.2024، داوایکردووە، “هاوڵاتیان هێماکانی هاتوچۆ بپارێزن، چونکە بەشێکیان لە سنورەکە شێوێندراون بە فیشەك و نوسین لە سەریان نوسراوە و ماناکانیان لە دەستداوە”.
ئەوەشی وتووە، “هێمان بۆ خزمەتی هەموومانە پێویستە بیانپارێزین”.
هەڵەبجە جگە لەو دوو دەروازە سەرەکییەی بۆ چوونە ناو سەنتەری شارەکە هەیەتی و هێمای هاتوچۆی تێدا دانراوە، سەرجەم شەقامە سەرەکییەکان هێمای نوێکراوەی هاتوچۆی تێدا دانراوە، بەڵام بە قسەی هاتوچۆ هەڵەبجە ژمارەیەکیان شێوێندراون.
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فەرمانی وەزاریی ژمارە 24974 ی لە 3 ی ئەیلوولی 2023ی واژۆ کرد، کە تایبەتە بە هێنانەکایەی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی هاتوچۆی پارێزگاکان، کە راستەوخۆ بەرپرسە لە نوێکردنەوە و دانانی هێماکانی هاتوچۆ.