بۆ دوو ترافیکی تر دادەندرێت

تێستی سیستمی سۆلاری ترافیکلایتەکانی سۆران دەکرێت

964+

پێشەوا محەمەد

وا بڕیارە هەفتەی داهاتوو سیستمی سۆلاری ترافیکلاییتەکانی سۆران تاقیبکرێتەوە و ئەگەر سەرکەوتوو بوو دوو ترافیکلاییتەکەی دیکەش هەمان سیستمی بۆ دابندرێت.

هاتوچۆی سۆران سیستمی سۆلاری وەک هەنگاوی یەکەم بۆ ترافیکی رێگای رواندز داناوە و دەڵێن ئەگەر سەرکەوتوو بێت بۆ ترافیکەکانی دەروازەی شێران و قایمقامیەتیش دایدەنێن.

موحسین تەحسین، وتەبێژی هاتوچۆی سۆران بۆ 964ـی روونکردەوە، بۆ کۆتاییهێنان بە کێشەی کارەبای ترافیکلایتەکانیان نووسراویان بۆ وەزارەتی ناوخۆ کردووە بیانکەن بە سیستمی سۆلار و ئەوانیش رەزامەندییان داوە.

وتیشی، “هەفتەی داهاتوو کۆمپانیایەک لە هەولێرەوە دێت و چەند رۆژێک سیستمی سۆلاری ترافیکەکە دەخاتە ژێر تاقیکردنەوەوە و ئەگەر سەرکەوتوو بوو دوو ترافیکەکەی دیکەش دەکەین بە هەمان سیستم”.

ماوەی هەفتەیەکە ترافیکی رێگای رواندز لەناو سۆران سیستمەکەی بۆ داندراوە و ئامادەی کارپێکردنە.

“سیستمەکە جگە لە چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا، لە هەمان کاتدا دۆستی ژینگەیە و پیسبوون دروستناکات”، ئەوەش قسەی موحسین تەحسینە.

هاتوچۆی سۆران شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

هاتوچۆی سۆران شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە