دەستگیرا بەسەر 30 کیلۆ کریستاڵ

لە سلێمانی باندێکی “نێودەوڵەتی” بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیر کران

964+

ژووری هەواڵ

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیر کردنی چوار کەسی باندێک لە سلێمانی رادەگەیەنێت کە تۆمەتبارن بە بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر.

ئەمڕۆ چوارشەممە 8.5.2024، عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم بە 964ـی راگەیاند، لەپاش ئاڵوگۆڕی زانیاری لەنێوان هەردوو بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش و حکومەتی عێراق، ئەو چوار کەسە دەستگیر کراون.

بەگوێرەی زانیارییەکان، لە هەڵمەتی دەستگیر کردنەکەدا 30 کیلۆ مادەی هۆشبەر لە جۆرەی کریستاڵ دەستیبەسەردا گیراوە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت، دەستگیر کراوەکان باندێکی نێودەوڵەتی بازرگانی مادەی هۆشبەرن، بەگوێرەی مادەی 28 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکانی عێراق راگیراون و لەبەر تایبەتمەندی کەیسەکەیان رادەستی دادگا تایبەتەکانی حکومەتی عێراق کران.

لە زاخۆ تەقەکراو و بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر و دوو ئاسا...

لە زاخۆ تەقەکراو و بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر و دوو ئاسایش برینداربوون