چریکە عەبەڕەش چی وت؟
“یەکەمین فیلمی ترسناکی کوردی بەڕێوەیە”
+964
دیلان محەمەد – سلێمانیب
خانمە ئەکتەری کورد چریکە عەبەڕەش، بەمزووانە لە یەکەمین فیلمی ترسناکی کوردی دەگەڕێتەوە شاشەکانی سینەما.
چریکە عەبەڕەش لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، “کۆتا فیلمم ژانەری ترسناکە و دەرهێنەرەکەی زیاتر لە چوار ساڵە کاری بۆ دەکات، دەتوانم بڵێم یەکەم فیلمی کوردیی ترسناکە بە تامی رۆژهەڵاتی”.
چریکە عەبەڕەش زیاتر لە 8 ساڵ دەبێت لە هیچ شانۆگەرییەک دەرنەکەوتووە، هۆکارەکەشی وەک خۆی باسی دەکات، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کاتی زۆر دەوێت.
چریكه یەکێکە لە ئەکتەرەكانی كورد و دوایین فیلمی سینەمایی، كه رۆڵی تێدا بینی، فیلمی 09 بوو.
داڕشتنەوە: پەری ساڵح