شێرزاد پۆلیس
“بەهۆی دەنگ و قیافەمەوە رۆڵی مەلام دەدەنێ”
964+
شۆرش عەبدوڵا – هەولێر
هونەرمەند شێرزاد پۆلیس ناسراو بە کەسایەتی مەلا جەلیل لە درامای ئەدیابین، لە کۆمیدیاوە بۆ مەلایەتی و دەشڵێت، دەنگ و قیافەم هۆکارە.
شێرزاد پۆلیس بە ئەکتەری کۆمیدیا ناسراوە بەڵام بەهۆی دەنگ و قیافە و ریشە سپییەکەیەوە هەندێک جار رۆڵی مەلایەتی پێدەدەن، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، “پیاوی ئاینی مرۆڤێکی بەڕێز و خۆشەویستە لەناو میللەتی ئێمە بۆیە پێم خۆشە ئەو رۆڵە ببینم بەڵام یەکجار رۆڵی مەلایەکی کۆمیدیم بینی، مەلای گەورەی کۆیە بانگی کردم و وتی جارێکی تر ئەو کارە مەکە”
شێرزاد پۆلیس ناوی تەواوی شێرزاد محهمهد قادرە، لە ساڵی 1949 لهگهڕهكی عارهبانی شاری ههولێر لهدایكبووه.
داڕشتنەوەی: پەری ساڵح