دوای بایکۆتی کارمەندەکانی

بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی گەڕایەوە دەوام

964+

ژوری هەوال

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، کارمەندانی هاتوچۆی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کرد بەرامبەر بڕیاری بەندکردنی بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی، ئێستا بەڕێوەبەرەکە گەڕاوەتە سەر ئەرکەکەی خۆی.

سەرچاوەیەک لە هاتوچۆی سلێمانی بە 964ـی وت، ئەمڕۆ کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کردو  کەسیان نەکردووەتە ژورەوە، بەرامبەر بڕیاری بەندکردنی بەڕێوەبەرەکەیان.

باسی لەوەکرد، وەک وەرگرتنی هەڵوسێت کارمەندانی هاتوچۆ دەستیان بەدەوامی فەرمی خۆیان نەکرد بۆ ماوەی نیو کاتژمێر.

پاش نیو کاتژمێر بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی لە رێگەی پەیامێکی دەنگیەوە بە کارمەندەکانی وتووە، بچنەوە شوێنی کارەکانی خۆتان و کاری هاوڵاتیان بەڕێبکەن، ئەو پابەند دەبێت بە بڕیاری دادگاوە و کەمتر لە 24 کاتژمێری دیکە دەگەڕێتەوە.

بەپێی زانیاریەکان کە لە سەرچاوەیەک لە هاتوچۆی سلێمانی دەست 964 کەوتووە، ئێستا عەمید ئاسۆ محەمەد بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانیە و لە دەوامدایە.

سەبارەت بە شێوازی ئازادکردنی بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی و جێبەجێ نەکردنی بڕیارەکەی دادگاو گەڕاندنەوەی بەڕێوەبەرەکە بۆ سەر کارەکەی 964 پەیوەندی بە چەند لایەنێکی پەیوەندیدار کرد، بەڵام هیچ وەڵامێکی دەست نەکەوت.

دوێنێ بڕیاری بەندکردنی بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی دەرچو بۆ ماوەی یەک مانگ، بەهۆی خوێندنی ماستەر لە ساڵی 2020 دا بەبێ مۆڵەت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

زانیاری نوێ لەسەر هۆکاری دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری هاتو...

زانیاری نوێ لەسەر هۆکاری دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی