رێگای مامەجەلکەی شەقڵاوە

هێرشی پێچەوانەی بارهەڵگرەکان دەستیپێکرد

+964

ئاکام غەفور- خەلیفان

لە مامەجەلکە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر رێگای شەقلاوەیان داخستووە، قەرەبالغییەکی زۆر دروست بووە، داواکاری ئەوان ئەوەیە رێگایەکیان بۆ بکرێتەوە.

هاتوچۆ بڕیاری داوە نە تونێلی پیرمام و نە چەند رێگایەکی دیکە بارهەڵگرەکان بۆیان نییە هاتوچۆی پێدا بکەن.

محەمەد عەلی شۆفێری بار هەڵگر بۆ 964 وتی، لە دوێنێ نیوەڕۆوە لەو رێگایە گیری کردووە و ناتوانێت دەرچێت.

دڵشاد قادر شۆفێرێکی دیکەیە و دەڵێت، هیچ رێگایەکیان بۆ نەماوەتەوە نازانن بە کوێدا هاتوچۆ بکەن و ئەوانیش بژێویان لەسەر ئەو شۆفێریکردنەیە ئەگەر رێگا نەدەن هاتوچۆ بکەن دەبێت بڕۆنە ماڵەوە دابنیشن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

رێگای مامەجەلکە بەرووی بارهەڵگرەکان داخرا

رێگای مامەجەلکە بەرووی بارهەڵگرەکان داخرا